یه‌كێكه له به‌شه‌كانی ناو كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه . له ساڵی ( 2021 ) به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره ( 11883 ) له ( 19 / 11 / 2020 ) كراوه‌ته‌وه . بۆ ساڵی خوێندنی ( 2021 – 2022 ) یه‌كه‌م قۆناغ ده‌ستی پێكردووه . سیسته‌می خوێندن له به‌شی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به ( پێواژۆی بۆلۆنیا ) یه و ته‌واوی پرۆسه‌ی خوێندن له به‌شه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوازه نوێیه‌ی خوێندندا ڕێكخراوه .
دیدگا‌و ڕوانینی به‌شی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بریتی یه له : كاركردن له‌سه‌ر بونیادنانی توانا مرۆییه‌كان خوێندكاران كه پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی و به‌رچاوه بۆ ئێستای كوردستان . بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران بتوانن له‌ڕێگای وه‌رگرتنی ئه‌و زانسته‌ی ناو هۆڵه‌كانی زانكۆوه بایه‌خ به لێهاتووییه‌كانیان بده‌ن، كه له‌ئامانجی كۆتاییدا پێشكه‌وتنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای لی ده‌كه‌وێته‌وه .
له‌ئێستادا دونیا و خوێندنی ئه‌كادیمیدا. پرۆسه‌ی فێركردن و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی تاك پێویستیان به په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوچه‌رخ و سه‌رده‌میانه هه‌یه. هه‌ر ئه‌و پرۆسهیهشه كه ده‌توانێت تاكیك پێ بگه‌یه‌نێت، كه به‌هۆی توانا گه‌شه پێدراوهكهیهوه هه‌لی كار و بوونی خۆی و زانسته‌كه‌ی بسه‌لمێنیت. به‌م شێوه‌یه ده‌بێت هه‌ر مرۆڤیكی خاوه‌ن ئاوه‌زێكی مۆدیرن له زانكۆ و به‌شیكی تایبه‌تی زانكۆییدا به قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و لێهاتوویی و تواناكانیدا ببرێت، كه‌له كۆتایدا چاره‌نووس و ئاینده و ئاستی و لێهاتوویی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌نه‌خشێنێت. هه‌موو ئه‌مانه له پێناو دروستكردنی نهوهیهكدایه، كه له ئاینده‌دا پشت به توانا سروشتی و زانستییه‌كانی خۆی ببه‌ستیت .
په‌ره‌پێدانی توانا لێهاتووییه‌كانی تاك و ئاماده‌کردنی خوێندكارانی به‌ش بۆ بازاڕی كار له بواره‌كانی ( په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ) كه‌ئه‌مه‌ش تاكێكی چالاك ده‌خاته ناو كۆمه‌لگا .
خوێندن له به‌شی گه‌شه‌پێدانی به‌شێوازی پێواژۆی بۆلۆنیایه .
زمانی سەرەکی لەم بەشەدا زمانی كوردی و عه‌ره‌بی یه
ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی