ئه‌م به‌شه له‌ڕێكه‌وتی (2014/3/3) دامەزراوە له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، پاش ساڵی خوێندنی ( 2019 – 2020 ) گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور . بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠١٧_٢٠١٨) یەکەم خولی دەرچونى بەشەکه پاش چوار ساڵ له‌خوێندن بوون بە خاوەنى بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردییدا.
دیدگا‌و ڕوانینی به‌شی كوردی بریتی یه له : كاركردن له‌سه‌ر بونیادنانی توانای خوێندكاران كه پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی و به‌رچاوه بۆ ئێستای كوردستان . بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران بتوانن له‌ڕێگای وه‌رگرتنی زانسته‌وه بایه‌خ به‌زمانی كوردی بده‌ن ، كه له‌ئامانجی كۆتاییدا پێشكه‌وتنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای لی ده‌كه‌وێته‌وه .
دروستکردنى خوێندکارى بیرکەرەوەى ڕەخنەگر، لەسەر بنەماى زانستیی هاوچەرخ، لە پێناوى بەرهەمهێنانى دیدێکی نوێ لە بوارى پسپۆڕیی خۆیاندا.
پاش ده‌رچوون كادیری شاره‌زاو زانستی له‌سه‌ر زمانی كوردی و میژووی كورد .
خوێندن له‌به‌شی گه‌شه‌پێدانی به‌شێوازی پێواژۆی بۆلۆنیایه .
زمانی سەرەکی لەم بەشدا زمانی كوردی یه.
ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی.