یەکێکە لە بەشەکانی ناو کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور لە زانکۆی ھەڵەبجە. لە ساڵی 2019دا و بە فەرمانی وەزاریی ژمارە (5419) لە ڕێکەوتی (10 / 4 / 2019)، کراوەتەوە. سیستمی خوێندن لە بەشی باخچەی منداڵان بە (پێواژۆی بۆڵۆنیا)یە و تەواوی پڕۆسەکان لەگەڵ ئەم شێوازە نوێیەی خوێندن ڕێکخراوە.
– دیدگا و ڕوانینی بەشی باخچەی منداڵان لەگەڵ خواستە ئەکادیمییەکانی بەشەکەدا یەکدەگرێتەوە، بەوەی پەروەردەکارێکی سەرکەوتوو، پەروەردەیەکی سەردەمییانە ئاوادەکات و لەکۆتایشدا نەوەیەکی تەندروست و شایستە بەخواستەکانی کۆمەڵگا و سەردەم دێتەبوون.
– ڕەخساندنی زۆرتریین ھەل و دەرفەتی زانستیی بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی بەش، ئەمەیش بە ئەنجامدانی چالاکیی زانستیی و سەردانی باخچە و ناوەندەکانی پەروەردە و پێگەیاندن و ئەنجامدانی سیمینار و وۆرکشۆپی تایبەت بە بواری پەروەردەی منداڵان
– لەبەرچاوگرتنی ڕوانینێکی گشتیی لە پڕۆسەی پەروەردەی منداڵاندان، پێویستی بە کەسانی شارەزا و پسپۆر لە بوارەکەدا ھەیە. لەم پێناوەدا دیدی بەش خواستییەتی پەروەردەیەکی سەردەمیانە و ئەکادیمییانە سەرپێبخات، ئەمەیش لەپێناو ئایندەی دووردا.
– پەروەردەی پێش خوێندنگا، نەخشەی دواڕۆژی منداڵان دەکێشێت. لەم ڕوانگەیەوە پەیامی بەش ئامادەکردن و پێگەیاندنی ئەو کادیرانەیە، کە ھەردوو ڕەھەندی (ئەزمون و ئەکادیمیی) لە پڕۆسەی پەروەردەی منداڵاندا بەکارببەن.
– پێگەیاندنی توێژەری تایبەتمەند بە بواری پەروەردە بەگشتیی و پەروەردەی منداڵان بەتایبەتیی، لەپێناو دۆزینەوە و چارەسەرکردنی گرفتە سەرەکیی و دیارەکانی پەروەردەدا.
بەخوێندنی ھەشت سمستەر(لەماوەی چوار ساڵ) لە بەشەکەدا، خوێندکاران و فێرخوازانی بەشی باخچەی منداڵان لەسەر شێواز و ڕێکارە نوێیەکانی پەروەردە و فێرکردن ڕادەھێنرێن، تاوەکو لە ئایندەدا وەک پڕۆسەیەکی خودکار بتوانن زانستەکەیان بەکارەکیی بکەن و خۆیان ببن بە ڕاھێنەری منداڵان لە دایەنگا و باخچەکاندا.
خوێندن بهشێوازی پێواژۆی بۆلۆنیایه .
زمانی سەرەکی لەم بەشدا زمانی كوردییه ، ههمانكات گرنگی بهزمانی عهرهبیش دراوه .
ماوەی خوێندن بریتییە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی.