دەربارەی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور

UoH Edu - Admin
January 19, 2024
278186093 943084203068329 3985111579829367115 N (2)

کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور یەکێکە لە کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە، کە لە ساڵی (٢٠١٩) و بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٥٤١٩) دامەزراوە، کەمپی کۆلێژەکە دەکەوێتە قەزای شارەزوور (هەروەها بە هەڵەبجەی تازە ناسراوە). کۆلێژ لە سێ بەش پێکهاتووە::

  • بەشی کوردی
  • بەشی باخچەی منداڵان
  • بەشی گەشەپێدانی مرۆیی

لە هەر سێ بەشەکە، خوێندنی بەیانیان و ئێواران بەردەوامە. بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤ – ٢٠٢٥)یش، بڕیاری کردنەوەی بەشێکی نوێ، بە ناونیشانی (بەشی پەروەردەی تایبەت)، لە کۆلێژ دەکرێتەوە و خوێندکار وەردەگرێت.

لەسەرەتای دروستبوون و کرانەوەی کۆلێژەوە، بەڕێز (پ.ی.د. ئەحمەد محەمەدڕەشید میرە)، ڕاگری کۆلێژە و تا ئێستایش وەک ڕاگر و بەڕێوەبەری کۆلێژ، بەردەوامە.

chevron-down