بەشی زمانی كوردیی كولێژی پەروەردەی شارەزوور لە زانكۆی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری میترۆ، ڕۆژی(٢٢ی ٤)، ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی، “دیداری مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس بۆ ئەدەب و ڕۆژنامەگەری كوردی” ئەنجامدەدات
- ڕۆژو كات: دووشەممە ٢٢ / ٤ / ٢٠٢٤، کاتژمێر (٩:٣٠) سەرلەبەیانی
ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٤/٢/١٣) لە مەڕاسیمێکی شایستە و شکۆداردا، بە ئامادەبوونی جەنابی ڕاگری کۆلێژ و سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و تەواوی مامۆستایانی ئازیزی کۆلێژ، سوپاس و پێزانین بەخشرایە ئەو مامۆستا بەڕێزانەی لەمساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)دا، بڕوانامەی دکتۆرایان بەدەستهێناوە. مامۆستاکان پێکهاتبوون لەم بەڕێزانە:
١- د.ئارام عومەر عەلی
٢- د.نالی ئەدهەم غەریب
٣- د.تارا غەفوور محێدین
٤- د.دیلان سەلام حەمەفەرەج
٥-د.تانیا ئیسماعیل حەمەئەمین
٦-د.سەرکۆ نەزیر حسێن
هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن و نمونەیان زۆربێت.
ئەمڕۆ (سێشەممە ٣٠/ ١ /٢٠٢٤)، تاقیكردنەوەی وەرزی پایزەی سەرجەم بەشەكانی كۆلێژی پەروەردەی شارەزوور(بەیانیان – ئێواران) دەستپێكرد، لەدەستپێكی تاقیكردنەوەكاندا بەڕێز ڕاگری كۆلێژ هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی ئاراستەی لیژنەی تاقیكردنەوەكان كرد، سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كرد لە سازاندنی كەشێكی لەبارو گونجاو بۆ تاقیكردنەوەكان و هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكاران خواست
لیستی ناوی خوێندکارانی خوێندنی بەیانیانی بەشەجیاوازەکانی کۆلێژمان و هۆڵ و کەرتی تاقیکردنەوەیان لەگەڵ ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان: ۱- تاقیکردنەوەکانی خوێندنی بەیانیان کاتژمێر (١٠) ی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات و ماوەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیش، دوو کاتژمێرە. ۲- ئەو وانانەی تاقیکردنەوەی کارەکی/پراکتیکییان هەیە، لە هەمان ڕۆژی تاقیکردنەوەی تیۆری ئەنجامدەدرێن. ٣ پێویستە خوێندکار پێش کاتی دیاریکراو لە شوێنی تایبەتیی خۆی دانیشتبێت و ( پێناسی تایبەتی خوێندکاری) پێبێت، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی تاقیکردنەوەی نابێت. ٤- دەبێت هەر خوێندکارێک پێداویستییەکانی تاقیکردنەوە، وەک: ( قەڵەم ڕەساس، لاستیک، قەڵەمدادەر، قەڵەم جاف….)، لەگەڵ خۆی بهێنێت. ٥- بەکارهێنانی (قەڵەم جاف) بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان ڕێگەپێدراونیە و تەنها بۆ نوسینی زانیارییەکانی سەر بەرگی دەفتەری تاقیکردنەوە ڕێگەی پێدەدرێت. ٦- هێنانەژورەوەی (مۆبایل، ئامێری زیرەک، کاتژمێری زیرەک، هەموو جۆرە دەفتەر و لاپەڕە و کاغەزێک…) بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە و بەگزی هەژماردەکرێت. هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆ سەرجەم خوێندکارانی ئازیز دەخوازین
بەناوی ئەنجومەنی كۆلێژەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی كۆلێژمان دەكەین، كە بەشداریی چالاكانەیان هەبوو لە پڕۆژەی دوهەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆماندا و توانییان ئاستێكی بەرزی زانستی پێشكەشبكەن و بەشدار بن لە پەرەپێدانی ئاستی زانستیی زانكۆی هەڵەبجە و كۆلێژماندا، هیوادارین سەرجەم مامۆستایان بە هەمان گیانی زانستیی ئەو مامۆستا بەڕێزانەوە لەپرۆژە زانستییەكاندا بەشدار بن و ببنە نموونەی كادری زانستیی باڵا لەكوردستاندا. هەربۆیە ئەنجومەنی كۆلێژمان سەرەڕای پیرۆزبایی، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ئەم مامۆستا بەڕێزانە دەكات، كە لە پڕۆژەكەدا بەشدار بوون:
1. پ.ی.د. ئەحمەد میرە،
2. د. ئاریان سدیق عەزیز،
3. د. ئارام عومەر عەلی،
4. د. نالی ئەدهەم غەریب،
5. د. دیلان سەلام حەمەفەرەج،
6. م. بەهرە سەلام حەم غەریب،
7. م. كانیاو بەكر عەبدوڵا،
8. م. میهرەبان حسێن ساڵح،
9. م. سالم حەسەن عەزیز،
10. م. سروە تاهیر عەبدوڵا،
11. م. تانیا ئیسماعیل حەمەئەمین،
12. م.ی. فریاد مەجید ساڵح،
13. م.ی. دانەر وەهبی غەفوور،
14. م.ی. فەرەح تەها دەروێش
بەناوی ڕاگرایەتیی كۆلێژمانەوە پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی بەڕێز (د. ئاریان سدیق عەزیز)، سەرۆكی بەشی زمانی كوردیی كۆلێژمان و سەرجەم مامۆستایانی بەشی زمانی كوردی دەكەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی سەركەوتنێكی زانستیی گەورە لە ئاستی زانكۆماندا بۆ ساڵی دوهەم لەسەر یەك، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی زانستیی زانكۆدا، كە توانییان بە كۆكردنەوەی (39) خاڵ، پلەی دوهەم لەسەر ئاستی بەشە زانستییەكانی زانكۆ بەدەستبهێنن. ئومێد دەخوازین، كە لە كاروانی زانستییاندا بەردەوامبن و بەشە زانستییەكانی تریش بە هەمان ڕێچكەی زانستیدا بڕۆن
ڕؤژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/٢١، سیمینارێک لەلایەن مامۆستا (فەرەح تەها دەرویش)ەوە ، پێشکەش بە مامۆستایانی کۆلێژ کرا. سیمینارەکە بە ناونیشانی (اهمیە اللغە و الاداء فی الخطاب الدرامی عند الممثل المسرحی) بوو.
هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیی بۆ مامۆستای بەڕێز دەخوازیین.
بڵاوبوونەوەی توێژینەوەی بەڕێزان:
م. فریاد مەجید ساڵح
م. میهرەبان حسێن ساڵح
م. فەرەح تەها دەروێش
م. مەودود جەبارعەبدوڵا
مامۆستایانی بەشی باخچەی منداڵانی کۆلێژمان
دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە، تەواوی توێژینەوەکە ببینن
http://ejournal.radenintan.ac.id/index.php/anfusina/article/view/20287
دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە، توێژینەوەی:
Genitive Case in Kurdish and English Language
بخوێننەوە
http://ejournal.radenintan.ac.id/index.php/JLSS/article/view/19945
ڕؤژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/١٤، بەڕێز (سالار ئەحمەد ڕەشید) سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، بە هاوەڵی جەنابی ڕاگر و تیمێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێژ، سەردانی بینای نوێی کۆلێژیانکرد.
لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، وەک هەمیشە جەختیان لە هاوکاری و پشتیوانی کۆلێژ، کردەوە و هاوکات بەڵێنی قیرتاوکردنی ڕێگای بینای نوێی کۆلێژیاندا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی و هەر بەڕێزێکی تر دەکەین، کە لە خەمی خزمەتکردنی کۆلێژماندان.
ئەنجامدانی سمیناری بەرزکردنەوەی (پلەی زانستی).
ئەمڕۆ (دووشەممە ڕێکەوتی٢٠٢٤/١/۱٥) بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایانی ئەزیز ، زۆر بەڕێز (م.ی.نەبەز جمال کمال الدین) سمیناری بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە (مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ مامۆستا) پێشکەشکردز
هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین
چالاکیی وەرزشیی
سەرکەوتنێکی دیکەی شێرانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور
ئەمڕۆ (هەینی ٢٠٢٤/١/١٩) لە یارییەکی دۆستانەی تۆپی پێدا، یاریزانانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بە سەرپەرشتیی (د.نەجمەدین عبدالکریم)، ڕووبەڕووی یاریزانانی ڕاپەڕینی شارەزوور بوونەوە و لە ئەنجامدا کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بە (٦) گۆڵ بەرامبەر بە (١) گۆڵ یارییەکەیان بردەوە.
بەهیوای سەرکەوتن و سەرفرازیی بەردەوام
هەربژیین