چالاکیی وەرزشیی
سەرکەوتنێکی دیکەی شێرانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور
ئەمڕۆ (هەینی ٢٠٢٤/١/١٩) لە یارییەکی دۆستانەی تۆپی پێدا، یاریزانانی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بە سەرپەرشتیی (د.نەجمەدین عبدالکریم)، ڕووبەڕووی یاریزانانی ڕاپەڕینی شارەزوور بوونەوە و لە ئەنجامدا کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بە (٦) گۆڵ بەرامبەر بە (١) گۆڵ یارییەکەیان بردەوە.
بەهیوای سەرکەوتن و سەرفرازیی بەردەوام
هەربژیین