سەردانی بینای نوێی کۆلێژ

UoH Edu - Admin
January 19, 2024
419836976 825271882736445 6334222142896562873 N
ڕؤژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١/١٤،  بەڕێز (سالار ئەحمەد ڕەشید) سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، بە هاوەڵی جەنابی ڕاگر و تیمێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی کۆلێژ، سەردانی بینای نوێی کۆلێژیانکرد.
لە سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، وەک هەمیشە جەختیان لە هاوکاری و پشتیوانی کۆلێژ، کردەوە و هاوکات بەڵێنی قیرتاوکردنی ڕێگای بینای نوێی کۆلێژیاندا.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی و هەر بەڕێزێکی تر دەکەین، کە لە خەمی خزمەتکردنی کۆلێژماندان.
chevron-down