بەناوی ڕاگرایەتیی كۆلێژمانەوە پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی بەڕێز (د. ئاریان سدیق عەزیز)، سەرۆكی بەشی زمانی كوردیی كۆلێژمان و سەرجەم مامۆستایانی بەشی زمانی كوردی دەكەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی سەركەوتنێكی زانستیی گەورە لە ئاستی زانكۆماندا بۆ ساڵی دوهەم لەسەر یەك، لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی زانستیی زانكۆدا، كە توانییان بە كۆكردنەوەی (39) خاڵ، پلەی دوهەم لەسەر ئاستی بەشە زانستییەكانی زانكۆ بەدەستبهێنن. ئومێد دەخوازین، كە لە كاروانی زانستییاندا بەردەوامبن و بەشە زانستییەكانی تریش بە هەمان ڕێچكەی زانستیدا بڕۆن